پێویستە هەموو لایەک لە چەند ڕاستییەک ئاگادار بن سەبارەت بە ShaFX. ئێمە وەک IB (ئایبی) کار دەکەین — واتە تەنها ڕێگایەکین بۆ ئەوەی تۆ بە بڕۆکەرەکان بناسێنین.
ئیشی ئێمە چییە؟
تۆ بە بڕۆکەرەکان دەناسێنین، پشتگیریت دەکەین، و ڕیبەیت وەردەگرین کە کاشباکت بۆ دەگەڕێنینەوە بۆ هەر لۆت، لەگەڵ شیکاری و هەواڵە ئابوورییە گرنگەکان و ڕێنمایی بازاڕ. ئێمە خاوەنی هیچ بڕۆکەرێک نین؛ تۆ ئازادی کام بڕۆکەر هەڵدەبژێریت.
ئێمە بەرپرسیار نین لە
- پارە داخڵکردن و ڕاکێشان — دەسەڵاتمان نییە لە هیچ بڕۆکەرێک
- کێشە تەکنیکییەکانی ناو بڕۆکەرەکان (بەبێ بەرامبەر هاوکاریت دەکەین بۆ قسەکردن لەگەڵ سەپۆرت)
ئێمە هیچ کۆنترۆڵێکی پارەی تۆمان نییە، و هەرگیز داوای پاسوۆردی ئەکاونتەکەت ناکەین. کۆنترۆڵی تەواوی پارەکەت تەنها لای خۆتە.
چەند بڕۆکەرمان هەیە؟
لەگەڵ زیاتر لە ٨ بڕۆکەری جیهانی کار دەکەین و بەردەوام چاودێرییان دەکەین. هەر بڕۆکەرێک فێڵ بکات یان خراپ بێت، پێداچوونەوەی دەکەین و لایدەبەین. بەردەوام بڕۆکەری نوێ و باشتر زیاد دەکەین.
ئەمانە لای ئێمە نییە (زۆر گرنگە)
بۆ ئەوەی کەس سەری لێ تێکنەچێت، ShaFX ئەمانە ناکات:
- سیگناڵی پارە نافرۆشین
- ئەکاونتی کەس کۆپی ناکەین (کۆپی ترەیدینگ)
- بەڕێوەبردنی ئەکاونت — پارەی کەس وەرناگرین بۆی ئیش بکەین
- کۆرسی بە پارە — فێربوون لای ئێمە بە خۆڕاییە
- ڕۆبۆت و ئیندیکەیتەر نافرۆشین
هەرگیز داوای یەک دینار یان دۆلارت لێ ناکەین بۆ هیچ خزمەتگوزارییەک. ئەگەر کەسێک بە ناوی ئێمە داوای پارەی لێکردیت، بزانە سکامە. هەرگیز داوای پاسوۆردی ئەکاونتەکەت ناکەین.
ئاگاداری مەترسی
فۆڕێکس یاری نییە و مەترسی زۆرە — بۆ هەموو کەسێک نییە. ئەگەر تازەیت، بە کوێرانە دەست پێمەکە. ئەگەر ئامادە نەبیت، ڕەنگە هاوکاریت نەکەین بۆ ئەوەی پارەکەت نەدۆڕێنیت.
بۆ ئەمانە لای ئێمە مەگەڕێ
- دەوڵەمەندبوون بە شەوێک
- سەیرکردنی فۆڕێکس وەک قومار
- دووهێندەکردنی ئەکاونت لە هەفتەیەکدا
ئەم شوێنە بۆ ئەوە نییە.
ئامانجی ئێمە
دەمانەوێت گروپێکی بازرگانی ڕاستگۆ و تێگەیشتوو دروست بکەین، نەک گروپێک بۆ خەڵەتاندنی خەڵک بە ڕیکلامی درۆ.
شاڵاو کۆیی