هەموو وڵاتێک یەک «بەڕێوەبەری سەرەکیی پارە»ی هەیە. گرنگترین بانکەکان: FED، ECB، BOE، BOJ، BOC، RBA.
کاری ئەم بانکانە چییە؟
ئەگەر وڵات وەک ئۆتۆمبێل بێت، بانکی ناوەندی شۆفێرەکەیەتی. بڕیار دەدەن پارە زۆرە یان کەم، و سوود بەرز بکرێتەوە یان کەم. بڕیارەکانیان لەسەر داتای ئابووری: هەڵاوسان، بێکاری، GDP، CPI، PPI، PMI.
ڕێژەی سوود — پاشای فۆڕێکس
سوود پاشای بازاڕە. کاتێک خەڵک پارەی زۆریان هەیە و زۆر دەکڕن، هەڵاوسان بەرز دەبێت — بانک سوود زیاد دەکات. کاتێک ئابووری خراپە، سوود کەم دەکاتەوە.
ڕۆیشتنی سەرمایە — گرنگترین بەش
ئەمریکا سوودی ٥٪ ـە بەڵام ژاپۆن ٠.٢٥٪. ئەگەر ١٠ ملیۆن دۆلارت هەبێت لەکوێ دایدەنێیت؟ ئەمریکا! بۆیە دۆلار دەکڕن. پارە بۆ ئەو شوێنە دەڕوات کە سوود و سەلامەتی باشترە.
بۆچی زێڕ و بیتکۆین دادەبەزن؟
زێڕ و بیتکۆین سوودی بانکی نادەن. کاتێک سوود بەرز دەبێتەوە بۆ ٥٪، خەڵک زێڕ و بیتکۆین دەفرۆشن و دۆلار یان قەواڵە دەکڕن.
قەواڵە چییە؟
تۆ ١٠٠٠ دۆلار قەرز دەدەیت بە حکومەت، ساڵی داهاتوو ١٠٥٠ دۆلارت پێدەداتەوە. ئەگەر Bond سوودی ٥٪ ی بێ مەترسی بدات، زۆربە Bond هەڵدەبژێرن.
دوو وشەی جادوویی
- Hawkish: «هەڵاوسان مەترسیدارە، سوود بەرز دەمێنێتەوە.» → دۆلار بەرز، زێڕ و بیتکۆین و پشک دادەبەزن.
- Dovish: «هەڵاوسان کۆنترۆڵ کراوە، سوود کەم دەکەینەوە.» → دۆلار لاواز، زێڕ و بیتکۆین و پشک بەرز.
نەخشە بۆ مێشک
هەڵاوسان زیاد → بانک دەستێوەردان → سوود بەرز → سەرمایە بۆ دۆلار → دۆلار بەهێز → زێڕ و بیتکۆین و پشک دادەبەزن.
چاوەڕوانی وانەی ٣ بن.