فۆڕێکس بازرگانیەکی جیهانییە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەرمتر دەبێت. بەڵام هەمیشە دەپرسرێت بۆچی ٩٠–٩٥٪ ی ترەیدەران زەرەر دەکەن یان وازدێنن؟ ئەمانە هۆکارە سەرەکییەکانن.

١. خەیاڵی دەوڵەمەندبوونی خێرا

زۆرێک وا بیر دەکەنەوە بە چەند کلیک دەوڵەمەند دەبن. فۆڕێکس بازرگانییەکی ڕاستەقینەیە کە پێویستی بە زانست و ستراتیژی هەیە، هەڕەمەکی نییە.

٢. نەبوونی زانست

بازرگانی بەبێ زانست بەرەو زەرەری بەردەوام و مایەپووچبوونت دەبات.

٣. نەبوونی ڕیسک مەنەجمێنت

بەبێ ڕیسک مەنەجمێنت ئەم بازرگانییە تەنها قومارێکە.

٤. ترەیدی زۆر

کەسانی سەرەتایی بەردەوام ترەید دەکەن وەک خووگرتن، وا هەست دەکەن دەبێت هەمیشە ئۆردەریان هەبێت.

٥. سەبر نەگرتن

ترەیدەری تازە دەیەوێت لە شەوێکدا ببێتە ملیۆنێر. ترەیدکردن وەک هەر بازرگانییەک پێویستی بە ئارامگرتنە.

٦. هەڵە تێگەیشتن لە لاڤرێج

لاڤرێجی بەرزی هەڵە بەکارهێنراو دەبێتە هۆی مایەپووچبوون و زەرەری زۆر.

٧. بەکارنەهێنانی ستۆپ لۆس

دانەنانی ستۆپ لۆس لە شوێنی گونجاو سەرچاوەی زەرەری زۆر و بەردەوامە.

٨. سایکۆلۆژی خراپ

ناجێگیری دەروونی دەبێتە هۆی پۆزیشنی نەخوازراو و کارنەکردن بە پلان و لە کۆتاییدا مایەپووچبوون.

٩. نەبوونی ئامانجی ڕۆژانە

گرنگترین هۆکار — بەبێ ئامانج و قەناعەت، زەرەری گەورە و قازانجی بچووکت دەبێت.

شاڵاو کۆیی