ئەم وانەیە تەواو پراکتیکییە. ئامانج: کاتێک هەواڵێکی گەورە وەک CPI، NFP، یان FOMC دێت، سیستەمێکی خێرا و جێگیرت هەبێت بۆ تێگەیشتنی. یاسا: هەواڵ وەک دەق مەخوێنەوە، بیکە بە زنجیرەی هۆکار و ئەنجام.
ئەم پرسیارانە بە ڕیز بکە
١. ئەنجام بەرامبەر چاوەڕوانی
CPI چاوەڕوانی ٣٪، ئەنجام ٣.٤٪ → هەڵاوسان خراپتر. بەڵام هەموو ژمارەیەکی بەرز باش نییە: ئەگەر بێکاری چاوەڕوانی ٤٪ بێت و ئەنجام ٤.٤٪، ئەوە خراپە. هەمیشە بپرسە: بەرزبوونەوەی ئەم ژمارەیە باشە یان خراپ؟
٢. ئەمە پێوانەی چی دەکات؟
CPI/PCE = هەڵاوسان. PPI = فشاری نرخی کارگە. NFP = هەلی کار. بێکاری. مووچە. PMI = خێرایی گەشە. GDP = گەشەی گشتی. Retail Sales = خەرجکردن. FOMC = بڕیاری سوود.
٣. FED چۆن لێی تێدەگات؟
CPI بەرز → FED توڕە (Hawkish)، سوود بەرز دەمێنێتەوە. CPI نزم → کەمکردنەوەی سوود نزیک دەبێتەوە.
٤. قەواڵەکان (Yields) چی دەکەن؟
سەیری ٢ ساڵە و ١٠ ساڵەی ئەمریکا بکە. هەواڵی توند → Yield بەرز. نەرم → Yield دادەبەزێت.
٥. DXY چی دەکات؟
Yield بەرز + DXY بەرز = دۆلاری بەهێز. هەردووکیان دابەزین = دۆلاری لاواز.
٦. ئێستا سەیری چارت بکە
زێڕ: DXY و Yield بەرز → زێڕ دادەبەزێت؛ هەردووکیان دابەزین → زێڕ بەرز. EUR/USD و GBP/USD پێچەوانەی دۆلار. USD/JPY هاوشانی دۆلار و Yield. بیتکۆین: سوود دواکەوێت → دادەبەزێت؛ سوود نزیک → بەرز.
FOMC لە ٣٠ چرکەدا
تەنها سەیری ژمارەی سوود مەکە. سەیری ئەمانە بکە: سوود گۆڕدرا؟ چ وشەیەک لە بەیاننامەدا گۆڕدرا؟ ئاواتی سەرۆکی بانک توڕەیە یان نەرم؟ بازاڕ پێشتر چی نرخاندووە؟ یەک ڕستە وەک «هەڵاوسان وەستاوە» زۆر توندە — Yield بەرز، دۆلار بەهێز، زێڕ بە توندی دادەبەزێت.
هۆشداری: کاردانەوەی یەکەم مەترەیدە
لە ١٠–٣٠ چرکەی یەکەم ئەلگۆریتمەکان خێرا کار دەکەن، سپرێد گەورە دەبێت، نرخ شەپۆل دەدات و ستۆپ دەخوات. ٢ خولەک چاوەڕێ بکە و سەیری دۆلار و قەواڵەکان بکە.
سیستەمی ترافیک لایت
سەوز: هەواڵ + Yield + DXY هەموو یەک شت دەڵێن → مامەڵە بکە. زەرد: هەواڵ باشە بەڵام دۆلار و Yield پێچەوانەن → چاوەڕێ بکە. سوور: داتا تێکەڵە، ئاراستە نییە → هیچ مەکە. نەبوونی مامەڵە باشترین مامەڵەیە.
یاسای زێڕین
هەواڵ پێت دەڵێت چی ڕوویداوە؛ بازاڕی قەواڵە پێت دەڵێت پارە زیرەکەکان چۆن لێی تێگەیشتوون. ئەگەر هەڵاوسان نزم بێت بەڵام Yield بەرز بێت، مەڵێ بازاڕ شێت بووە — بپرسە: بازاڕ چی بینیوە کە من نەمدیوە؟
ئەمە کۆرسی ماکرۆ و بازرگانی بە هەواڵ تەواو دەکات.