یاسای یەکەم: هەموو هەواڵەکان تەنها وەڵامی یەک پرسیار دەدەن — «ئایا ئابووری ئەم وڵاتە باشتر بووە یان خراپتر؟» باشتر → دراوەکەی بەهێز دەبێت. خراپتر → لاواز دەبێت.

سێ ژمارەی هەر هەواڵێک

  • Previous: ژمارەی مانگی ڕابردوو.
  • Forecast: ئەوەی شارەزایان پێشبینی دەکەن.
  • Actual: ئەوەی ڕاستەقینە دەردەچێت.

نهێنییە گەورەکە: بازاڕ Actual بەراورد دەکات لەگەڵ Forecast، نەک لەگەڵ مانگی پێشوو. ئەگەر Forecast بۆ هەڵاوسان ٣٪ بێت بەڵام Actual ٢٪ دەربچێت → دۆلار لاواز، زێڕ و بیتکۆین بەرز.

گرنگترین هەواڵەکان

  • CPI: هەڵاوسان. بەرز → دۆلار بەهێز. نزم → دۆلار لاواز.
  • Core CPI: بەبێ خواردن و وزە — بانکی ناوەندی زیاتر گرنگی پێدەدات.
  • PPI: تێچووی کارگە.
  • NFP: هەلی کاری نوێ. زۆر → ئابووری بەهێز، دۆلار بەرز.
  • Unemployment: بێکاری. زیاد → ئابووری لاواز، دۆلار لاواز.
  • GDP: گەشەی ئابووری وڵات.
  • Retail Sales: خەرجکردنی خەڵک.
  • PMI: سەروو ٥٠ گەشە، خوار ٥٠ پاشەکشە.
  • Core PCE: دڵخوازترین پێوەری هەڵاوسان لای FED.

نموونەی ڕاستەقینە (NFP)

Forecast = ١٥٠K، Actual = ٣١٠K → خەڵکی زۆر کاریان دۆزیوەتەوە، ئابووری بەهێزە، FED سوود بەرز دەهێڵێتەوە. ئەنجام: دۆلار بەرز، زێڕ دادەبەزێت، EUR/USD دادەبەزێت، USD/JPY بەرز.

یاسای زێڕینی هەواڵ

ترەیدەری تازە دەڵێت «CPI باش بوو، کەواتە دۆلار بەرز دەبێتەوە» بەڵام دەبینێت دۆلار دادەبەزێت. بۆچی؟ چونکە بازاڕ پێشتر نرخاندوویەتی یان قسەی بانکی ناوەندی کاریگەرتر بووە.

چاوەڕوانی وانەی ٤ بن.