با وێنەیەکی سادە دروست بکەین: وڵاتێک ڕێک وەک یاری مۆنۆپۆلی (Monopoly) وایە — پارە، خەڵک، شوێنی کڕین و فرۆشتن، کڕیار، و بانکی ناو یارییەکە.
پارە لە کوێوە دێت؟
هەموو وڵاتێک بانکێکی ناوەندی سەرەکی هەیە: ئەمریکا: FED، ئەوروپا: ECB، بەریتانیا: BOE. ئەم بانکانە دەسەڵاتی چاپکردنی پارە و کۆنترۆڵی بازاڕیان هەیە.
هەڵاوسان چۆن دروست دەبێت؟
بیهێنە بەرچاوت ١٠ کەس هەریەکەیان ١٠٠ دۆلاری هەیە و بازاڕ ئارامە. حکومەت ١٠٠٠ دۆلاری تر چاپ دەکات. ئێستا هەموان پارەی زیاتریان هەیە و زیاتر دەکڕن. خواست زیاد دەبێت بەڵام کاڵاکان هەر هەمانە — بۆیە فرۆشیارەکان نرخ بەرز دەکەنەوە. ئەمە هەڵاوسانە.
نموونە: دوێنێ بە ١٠٠ دۆلار ١٠ پیتزات دەکڕی، ئەمڕۆ تەنها ٥. پارەکەت لاوازتر بووە.
ڕێژەی سوود
کاتێک هەڵاوسان زۆر بەرز دەبێت، بانکی ناوەندی ڕێژەی سوود بەرز دەکاتەوە. قەرزکردن گران دەبێت، خەڵک کەمتر خەرج دەکەن، نرخەکان دادەبەزن.
کاریگەری لەسەر بازاڕەکان
- دۆلار: FED سوود بەرز بکاتەوە، وەبەرهێنەران دۆلار دەکڕن → دۆلار بەهێز دەبێت.
- زێڕ: زێڕ سوود نادات. کاتێک دۆلار سوودی باش دەدات، خەڵک زێڕ دەفرۆشن → زێڕ دادەبەزێت.
گرنگترین پێوەرەکان
- CPI: هەڵاوسان. نزمتر لە چاوەڕوانی → دۆلار لاواز، زێڕ بەرز.
- PPI: تێچووی کارگە، پێشبینییەک بۆ CPI.
- PMI: سەروو ٥٠ گەشە، خوار ٥٠ پاشەکشە.
- NFP: هەلی کاری نوێ. زۆر = ئابووری بەهێز.
- GDP: کۆی گشتی بەرهەمی وڵات.
کورتە بۆ مێشک
هەڵاوسان زیاد → سوود زیاد → دۆلار بەهێز → زێڕ و بیتکۆین و پشک دادەبەزن. هەڵاوسان کەم → سوود کەم → دۆلار لاواز → زێڕ و بیتکۆین و پشک بەرز دەبنەوە.
چاوەڕوانی وانەی ٢ بن.