زۆرێک لە ترەیدەری نوێ تەنها ژمارەیەک لە خانەی Lot دادەنێن بەبێ ئەوەی بزانن مانای چییە. Lot Size بە سادەیی واتە قەبارەی ئەو پۆزیشنەی دەیکڕیت.

١ کیلۆ لە فۆڕێکس (مەترسیەکەت بزانە)

  • زێڕ: ١ لۆت = ٣.١١ کیلۆ، بۆیە ١ کیلۆ ≈ ٠.٣٢ لۆت. ٠.٠١ لۆت ≈ ٣١.١ گرام زێڕ.
  • زیو: ١ لۆت = ١٥٥.٥ کیلۆ، بۆیە ١ کیلۆ ≈ ٠.٠٠٦ لۆت. ٠.٠١ لۆت ≈ ١.٥ کیلۆ زیو (بۆیە زیو زۆر مەترسیدارە).

ئیندێکسەکان (US30, NAS100)

لای زۆربەی بڕۆکەرەکان ١.٠٠ لۆت لە NAS100 یان US30 واتە کڕینی ١ دانە بە نرخی بازاڕ. ئەگەر ١٨٠٠٠ بێت، ١ لۆت کۆنترۆڵی ١٨٠٠٠ دۆلار دەکات.

نموونەی گشتی

  • EURUSD: ١.٠٠ لۆت = ١٠٠٠٠٠ یۆرۆ؛ ٠.٠١ لۆت = ١٠٠٠ یۆرۆ
  • XAUUSD: ١.٠٠ لۆت = ١٠٠ ئۆنس؛ ٠.٠١ لۆت = ١ ئۆنس
  • USOIL: ١.٠٠ لۆت = ١٠٠ بەرمیل؛ ٠.٠١ لۆت = ١ بەرمیل

چۆن Contract Size ی بڕۆکەرەکەت بزانیت

لە MT4/MT5: کلیکی ڕاست لەسەر سیمبۆل → Specification → سەیری Contract Size بکە.

مەترسیدارترین هەڵەی سەرەتایی

وابیرمەکەرەوە ٠.٠١ لەسەر هەموو شتێک وەک یەکە:

  • EURUSD ٠.٠١ = ١٠٠٠ یۆرۆ
  • زێڕ ٠.٠١ = ١ ئۆنس
  • زیو ٠.٠١ = مەترسیەکی گەورە کە ئەکاونت زوو سفر دەکاتەوە

پێش داگرتنی Buy یان Sell، سەیری Contract Size بکە و مەترسیەکەت بە وردی حیساب بکە.

سپرێد — تێچووی ڕاستەقینەی بازرگانی

سپرێد جیاوازی نێوان نرخی کڕین و فرۆشتنە — کرێی خزمەتگوزارییە بۆ بڕۆکەر، نەک ڕیبا. لەو ساتەی مامەڵە دەکەیتەوە بە کەمێک نەرێنی دەست پێدەکەیت بەقەد سپرێد. ڕۆژانە ٢٠ مامەڵە بکە و بە خێرایی زیاد دەبێت. پڕۆفیشناڵەکان هەمیشە ئاگاداری سپرێد و کۆمشن و سلیپیج و کوالیتی جێبەجێکردنن.

هەرگیز ٠.٠١ بە کەم مەزانە

٠.٠١ پەیوەندی بە پارە نییە، بەڵکو بە مانەوە. فێری کۆنترۆڵی مەترسی و هەست و دیسیپلینت دەکات. ئەگەر نەتوانی لە ١٠٠ مامەڵەدا بە ٠.٠١ بەردەوام بیت، لە ١٠ مامەڵەدا بە ١.٠ بەرگە ناگریت. مانەوە > قازانج.

شاڵاو کۆیی