هەردوو فۆڕێکس و بازرگانی ئاسایی ئامانجیان بەدەستهێنانی پارەیە، بەڵام لە ڕووی شێواز و مەترسی و قازانج بە توندی جیاوازن.

شێواز

فۆڕێکس کڕین و فرۆشتنی جووتەدراو و کانزا و پشکە بۆ قازانج لە جوڵەی نرخ؛ بازرگان پێشبینی و شیکاری بازاڕ دەکات. بازرگانی ئاسایی بەرهەمهێنان یان فرۆشتنی کاڵا و خزمەتگوزاری، پێویستی بە سەرمایە و کەرەستە و ڕێکلام و کارمەند هەیە.

کات

فۆڕێکس زۆرجار کورت خایەنە — بازرگان دەکرێت لە ماوەی ڕۆژ یان کاتژمێرێکدا قازانج بکات. بازرگانی ئاسایی درێژ خایەنە، بۆ دروستکردنی بڕاند و بازاڕ.

قازانج و مەترسی

فۆڕێکس ناجێگیر و مەترسیدارە، قازانج یان زەرەری گەورە، و زۆرجار لاڤرێج بەکاردێت. لە بازرگانی ئاسایی مەترسیەکان باشتر پێشبینی دەکرێن و لە درێژ مەودا داهاتی جێگیر دەگەڕێنێتەوە.

سەرمایەی دەستپێک

فۆڕێکس دەکرێت بە بڕێکی کەم دەست پێبکات بەهۆی لاڤرێج — ١٠٠ دۆلار بە زانیاری دەکرێت گەشە بکات — هەرچەندە مەترسی بەرزە. بازرگانی ئاسایی پێویستی بە سەرمایەی باش هەیە.

لێهاتووی و زانیاری

فۆڕێکس پێویستی بە تێگەیشتنی قووڵ لە بازاڕ و شیکاری تەکنیکی و فەندەمێنتاڵ و ڕیسک مەنەجمێنت هەیە. بازرگانی پێویستی بە پلاندانان و بەڕێوەبردنی دارایی و سەرکردایەتی و ماڕکێتینگ هەیە.

چاودێری یاسایی

فۆڕێکس بازاڕێکی لامەرکەزی و ٢٤/٥ کراوەیە، لەلایەن دەسەڵاتەکانی جیهانەوە ڕێکدەخرێت. بازرگانی ئاسایی کەوتووەتە ژێر یاسای باج و کار و پیشەسازی.

لە کۆتاییدا هەردووکیان دەرفەتی باشی قازانج دەدەن بەڵام بە توندی جیاوازن. فۆڕێکس پێویستی بە ڕیسک مەنەجمێنتی زۆر باش و ئارامی و دیسیپلین هەیە؛ بازرگانی ئاسایی پێویستی بە پلان و ستراتیژی و وەبەرهێنانی درێژخایەن هەیە.

شاڵاو کۆیی