تێگەیشتن لە سیگناڵی فۆڕێکس و ڕاستییەکانی IB و چۆن خۆت لە سکام بپارێزیت، پێویستە پێش ئەوەی متمانە بە کەس بکەیت.

سیگناڵی باش بەرامبەر سیگناڵی خراپ

هەموو دابینکەرانی سیگناڵ باش نین. زانینی کەی گروپێک بەجێبهێڵیت و کەی بمێنیتەوە زۆر گرنگە.

ئاڵای سوور — کەی گروپ بەجێبهێڵیت

  • سیگناڵی بەبێ ستۆپ لۆس
  • ئەنجامی ساختە
  • زیانی زۆر بێ ڕوونکردنەوە
  • گرنگیدان بە فرۆشتنی شت نەک دابینکردنی سیگناڵ و فێرکاری

کەی لە گروپ بمێنیتەوە

  • قازانجی بەردەوام بە تێپەڕبوونی کات (هەبوونی هەندێک زەرەر ئاساییە)
  • ستراتیژی شەفاف و ڕوونکردنەوەی بازرگانی
  • کۆمەڵگەیەکی چالاک لەگەڵ فیدباکی ڕاستەقینە
  • سیگناڵەکان ڕیسک مەنەجمێنتیان تێدایە (SL و TP)

ڕۆڵی IB

IB (ئایبی) تۆ بە بڕۆکەرەکان دەناسێنێت و لە بەرامبەردا ڕیبەیت وەردەگرێت، کە IB ی باش بۆت دەگەڕێنێتەوە وەک کاشباک بۆ هەر لۆت، لەگەڵ پشتگیری و شیکاری و فێرکاری. IB خاوەنی بڕۆکەر نییە؛ تۆ ئازادانە بڕۆکەر هەڵدەبژێریت.

پاراستنی خۆت لە سکام

سیگناڵ دەکرێت قازانجی هەبێت بەڵام دەبێت بە دروستی جێبەجێی بکەیت و مەترسی بەڕێوە ببەیت. دابینکەری متمانەپێکراو هەڵبژێرە، دوور بکەوەرەوە لە فێڵ، تەنها پەیڕەوی سیگناڵی باوەڕپێکراو بکە. ڕیسک مەنەجمێنت کلیلە — سەرکەوتن یەک مامەڵەی پڕ قازانج نییە، بەڵکو قازانجی کەم و بەردەوامە.

لە ShaFX ئێمە سەرنج دەخەینە سەر بەهای ڕاستەقینە و سیگناڵی خۆڕایی و قازانجی IB بۆ یارمەتیدانی بازرگانان.

شاڵاو کۆیی