بۆچی مامەڵەکاران لە یەک ساڵ وازدێنن

بۆچی ژمارەیەکی زۆری بازرگانی فۆڕێکس لە یەکەم ساڵی دەستپێکردنیەوە یاخود دوای ماوەیەکی کەم وازدێنن و شکست دێنن؟
ڕوونە کە بازرگانی فۆڕێکس بازرگانیەکی جیهانیە و رۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر و گەرم تر دەبێت و ترەیدەرانی زیاتر ڕووی تێدەکەن.
بەڵام هەمیشە دەپرسرێت بۆچی %٩٥ ی ترەیدەران زەرەر دەکەن یاخود واز دێنن و شکست دێنن؟
لەم بابەتەدا حەز دەکەم کۆمەڵیک هۆکار بخەمە ڕوو کە بۆچی ترەیدەران زەرەر دەکەن و وازدێنن یاخود مایەپووچ دەبن.
١-هۆکاری دەوڵەمەندبونی خێرا یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکان ئەو کەسەی دێتە ناو ئەم بوارەوە پێی وایە بە خێرایی دەوڵەمەند دەبێت و پارەیەکی زۆری دەست دەکەوێت بە چەند کلیکیک کە لە ڕاستیدا وانیە و فۆڕێکس بازرگانیە پێویستی بە زانست و ستراتیژی هەیە پێویستی بە کۆمەڵیک شت هەیە و شتێکی هەڕەمەکی نیە.
٢-نەبوونی زانست یەکێکە لە هۆکارەکانی زەرەری بەردەوام لەم بازاڕەدا نەبوونی زانست لەم بوارەدا بەرەو زەرەری بەردەوام و مایوپووچ بوونت دەبات.
٣-نەبوونی ڕیسک مەنەجمێنت لە هۆکارە هەرە گرنگەکانە بۆ سەرکەوتووبوون لەم بازرگانیە پێویستت بە ڕیسک مەنەجمێنت هەیە بەبێ ڕیسک مەنەجمێنت ئەم بازرگانیە تەنیا قومارێکە.
٤-ترەیدی زۆر کەسانی سەرەتایی کە دەستپێدەکەن بەردەوام لەسەر یەک ترەید دەکەن وەک خوو گرتن و وەک بڵێی پێویستە ئەو کەسە هەر ئۆردەری هەبێت کە ئەمەش هەڵەیەکی باوی ترە.
٥-سەبر نەگرتن یەکێکی ترە لە هۆکارەکان کە ترەیدەری تازە توانای سەبر گرتنی نیە دەیەوێت لە شەوێک دا ببێتە ملیۆنێر و سەدان هەزار ملیۆن دۆلار پەیدا بکات کە ئەمە ڕوونادات ترەیدکردن وەک هەر بازرگانیەکی تر پێویستی بە ئارام گرتنە.
٦-هەڵە تێگەیشتن لە لاڤرێج زۆر کات دەبێتە هۆی مایەپووچ بوون یاخود زەرەری زۆر گەورە کە ترەیدەری سەرەتایی ناتوانێت لێێ تێبگات.
٧-بەکارنەهێنانی ستۆپ لوز یەکێکە ترە لە هۆکاری زەرەری زۆر و بەردەوام کە پێویستە ترەیدەر بەکاری بێنیت و لە شوێنی گونجاو دایبنێت.
٨-ناڕێکی سایکۆلۆژی ترەیدەر یەکێکە لە هۆکارەکان سەردەکێشێت بۆ زەرەری زۆر و پۆزشنی نەخوازراو و کارنەکردن بە پلان و دەرچوون لە ستراتیژی خۆت و لە کۆتایی دا مایەپووچ بوون.
٩-نەبوونی ئامانجی ڕۆژانە دەتوانم بڵێم گرنگترین هۆکارە و نەبوونی قەناعەت وادەکات زەرەری گەورە و قازانجی بچووکت هەبێت
شاڵاو کۆیی
#فۆڕێکس #بازرگانی #فۆڕێکس_بە_کوردی