Loading...

چاوەڕوان بە...

بۆچی زۆرێک لە بازرگانانی بازاڕە دارایەکان (#فۆڕێکس) زەرەر دەکەن؟

وێنەی پۆست

بۆچی زۆرێک لە بازرگانانی بازاڕە دارایەکان (#فۆڕێکس) زەرەر دەکەن؟
بازرگانی لە فۆڕێکس دەتوانێت قازانجێکی زۆرت پێبدات و بە ملیۆنان بازرگان 24 کاتژمێر کاردەکەن تێێدا لە جیهان دا.
بەڵام داتاکان دەری دەخەن بازرگانێکی یەکجار زۆر زەرەر دەکەن ڕۆژانە بە ملیۆنان دۆلار!
گرنگترین هۆکارەکان بۆ زەرەر و زیان لە بازاڕی فۆڕێکس دا بریتین لەم 7 خاڵەی خوارەوە...
1-کەمی زانیاری یاخود نەبوونی زانیاری پێویست سەبارەت بەم بازرگانی و بازاڕە.
یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکیەکانی زیان کردن لەم بازاڕە دا نەبوونی زانیاری پێویستە بە بازرگانیە زۆرێک لە بازرگانان دێنە ناو ئەم بازاڕەوە بەبێ هەبوونی تێگەیشتن و زانیاری و تەنانەت شێوازی کارکردنی ئەم بازاڕە و سۆفتوێرەکان شارەزا نین تێگەیشتنیان بۆ شیکاری فەندەمێنتاڵ و تەکنیکاڵ نیە هەروەها ڕێسک مەنەجمێنت و هەروەها سایکۆلۆژی بازرگانی بەبێ زانیاری و تێگەیشتن لەم بابەتانە زەرەرت مسۆگەرە.
2-بازرگانی کردن لەسەر بنەمای هەست و عاتیفە.
یەکێکی تر لە هۆکارە گرنگەکانی زەرەر کردن لەم بازاڕە مامەڵە کردنە لەسەر بنەمای هەست و عاتیفە کە ئەمەش وایان لێدەکات هەستەکانیان بڕیاریان بۆ بدات و کە خۆی دەبینیتەوە لە بڕیاری هەڵە و کۆتایی دێت بە زیانی دارایی, ترس و تەماح و متمانەی لە ڕادەبەدەر دەکرێت بازرگان بەرەو عاقارێکی هەڵە و ناجێگیر و مەترسیدار دا ببەن وا لە بازرگان دەکەن نەتوانێت لەسەر ستراتیجیەکانی خۆی بەردەوام بێت و کە ئەمەش بە هەمان شێوە بە زەرەری زۆر کۆتایی دێت.
3-خراپی یاخود نەبوونی ڕیسک مەنەجمێنت (بەڕیوەبردنی مەترسی)
بازرگانی سەرکەوتوو هەموو کات شیکاری تەواو بۆ زیان و قازانجەکانی دەکات بەر لە داخڵ بوون لە هەر مامەڵەیەک دا زیان و قازانجی خۆی سنوردار دەکات, زۆرێک لە بازرگانان ستۆپ لوز بەکارناهێنن یاخود لۆتی گەورە بەکار دەهێننن لە مامەڵەکانیان دا کە ئەمەش زنجیرە زیانێکی بەردەوام بە بازرگان دەگەینن تاکو حاڵەتی مایەپوچ بوون.
4-مامەڵەی زۆر و بەردەوام.
یەکێکی تر لە هۆکارەکانی زیان کردن لەم بازاڕە دا مامەڵە کردنی زۆرە پێیان وایە مامەڵەی زیاتر = قازانجی زیاتر بەڵام لە ڕاستیدا وانیە هیچ کاتێک!
چونکە مێشکی بازرگان ماندوو دەکات و دەکرێت بازاڕ پێچەوانەی ئەو بێت لە مامەڵەکانی تر نەوەک قازانجی زیاتر ناکات بگرە قازانجەکانی ئەمڕۆ و دوێنێ و هەفتەیەک بە یەک مامەڵەی هەڵە دادەنێت.
5-نەبوونی پلان
هەبوونی پلانێکی تۆکمە وا دەکات لەم بازرگانیەدا قازانج بکەیت و سەرکەوتووبیت کە پلانەکەش پێویستی ئامادەکاری بۆ بکڕیت خاڵی چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوەت لە هەر مامەڵەیەک دیاری بکەیت و ڕێسک مەنەجمێنت پەیڕەو بکەیت و شیکاری تەواوی بازاڕ بکەیت, مامەڵە کردن بەبێ پلان جیاوازی نیە لەگەڵ قومار کردن دا.
6-لاڤرێجی بەرز
ڕوونە دەکرێت بەکارهێنانی لاڤرێکی بەرز قازانجی زۆرت پێبدات بەڵام لە هەمان کاتدا دەکرێت ببێتە هۆی زەرەر و زیانی زۆریش ! زۆرێک لە بازرگانان لاڤرێجی بەرز بەکاردێنن کە مامەڵەکردن لەگەڵی بە هەڵە و بەبێ شارەزایی سەردەکێشێت بۆ زیانی گەورە ئەگەر بازاڕ پێچەوانەی ئەوان جوڵایەوە.
7-تەماح و نەبوونی ئامانجی ڕۆژانە.
کاتێک لە بازرگانی دا بە تایبەت لە فۆڕێکس دا تەماحی زۆرت هەبێت بێگومان زیانی زۆرت دەبێت جگە لەوەش ئەگەر ڕۆژانە ڕێژەیەک بۆخۆت بۆ قازانج و زەرەر دیاری نەکەیت بێگومان زیانی دارایی زۆر دەکەیت.
لە کۆتایی دا هیچ بازرگانیەک بەبێ زیان و زەرەر نیە بەبێ مەترسی هیچ سەرکەوتنێک لە ئارادا نیە.
بەڵام گرنگە لە هەر بازرگانیەک کار بکەیت زانیاری تەواوت هەبێت و بەردەوام لە هەوڵی فێربوون دابیت.
بۆ ئەوەی لانیکەم زیانەکانت سنووردار بکەیت و قازانجەکانت زیاتر بکەیت.
شاڵاو کۆیی

گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی پێشوو