بۆچی بازرگانی فۆڕێکس باشترین کارە؟

#فۆڕێکس چیت پێدەدات بۆچی باشترین کارە؟
فۆڕێکس کە یەکێکە لە گەورەترین بازاڕە دارایەکانی جیهان کە قەبارەی بازرگانی تێدا تێپەڕی کردووە لە لە 7.5 تریلۆن دۆلار ڕۆژانە دەرفەتی زۆر و ناوازە بۆ وەبەرهێنەران دەڕەخسێنێت بەڵام بێگومان هاوشێوەی هەموو بازرگانیەکی تر بەبێ مەترسی نیە.
-ئازادیی: لە بازرگانی فۆڕێکس دا خۆت خاوەن کاری خۆتیت و خۆت دیاری دەکەیت کەی کار بکەیت و لەکوێ کار بکەیت و بڕیار لە خۆت و ستراتیجی خۆتەوە وەردەگریت نەک لە خاوەن کار و کەسی تر لە ناو خێزان و ماڵ و گەشت و هەر شوێنێک بتەوێت کار دەکەیت و نابەسترێتەوە بە هیچ شوێنێکی دیاری کراوی کارکردنەوە.
-خاوەن داهات: بازرگانی سەرکەوتوو خۆی سنووری داهاتی ڕۆژانە و مانگانەی خۆی دیاری دەکات بەبێ ئەوەی کەس بۆی دیاری بکات قازانج و زیانەکان هی خۆتن بە تەنیا.
-زۆری قازانج : لە فۆڕێکس دا دەتوانیت بەبڕێکی کەمی پارە قازانجێکی بێشومار بکەیت بە کڕینی ئەو دراو و کانزایانەی نرخیان دادەبەزێت و لە بەرزتر بیفرۆشیتەوە یاخود بە پێچەوانەوە.
-دەستگەیشتن:بازرگانی کردن لە فۆڕێکس دا ئەوەی پێویستتە بۆ دەست بە بازرگانی کردن ئینتەرنێت و ئامێرێکە (کۆمپیوتەر یان مۆبایل) تاکو بچیتە ناو بازاڕەوە و ئەم بازاڕە کراوەیە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و 5 ڕۆژ لە هەفتەیەک دا لە هەر کوێێەکی جیهان بیت دەتوانیت بازرگانی خۆت بکەیت.
-دەرفەتی فێربوون:بازرگانی فۆڕێکس دەتوانێت شتگەلێکی بە سوودت فێربکات لە بارەی بازاڕ و دراوەکان و ئابووری وڵاتان و کۆمەڵیک بابەتی تر کە بۆ بازرگانی سوودی لێدەبینیت.
-ھەمەچەشنی: لە بازرگانی فۆڕێکس دا وەبەرهێنەران دەتوانن پۆرتۆفۆلیۆکانیان هەمەچەشن بکەن بە وەبەرهێنان لە دراوەکان یاخود کانزاکان یان پشکی کۆمپانیاکان و زۆری تر.
-دەرفەتی قازانج لە بەرز بوون و نزم بوون:لە بازرگانی فۆڕێکس دا بازرگانان دەتوانن قازانج بکەن لە بەرز بوونی نرخ و نزم بوونی نرخ کە لە بازرگانی ئاسایی دا تەنیا لە بەرزبوونەوەی نرخ قازانج دەکەیت.
شاڵاو کۆیی.