ئەو شتانەی پێویستە بەر لە تەمەنی 25 ساڵیت بیزانیت.

ئەو شتانەی پێویستە بەر لە تەمەنی 25 ساڵیت بیزانیت.
#لەسەر_بنەمای_ئەزموون
-هیچ کەسێک تۆی بەلاوە گرنگ نیە, چیتر شەرم مەکە بڕۆ دەرەوە و دەفەتەکان بدۆزەرەوە و تاقی بکەرەوە.
-کاتێک کەسێکی لە خۆت باشتر و زیرەکتر دەدۆزیتەوە , کاری لەگەڵ بکە منافەسەی لەگەڵ مەکە.
-نابێت ئامۆژگاری لە کەسانێک وەربگریت کە لەو شوێن و ئاستە نین کە تۆ دەتەوێت و لێت تێناگەن.
-خۆت سێبەر بۆخۆت دروست بکە لە ژێر سێبەری کەس مەمێنەوە.
-ئاسوودەیی خراپترین ئاڵودەبوونە و ئاسانترین و خێراترین ڕیگایە بۆ خەمۆکی.
-هەرگیز پشت بە یەک داهات مەبەستە. وەبەرهێنانێک بکە بۆ دروستکردنی سەرچاوەیەکی تر.
-زیاد لە پێویست هیچ شتێک بە هیچ کەسێک مەڵێ , ڕێز لە تایبەتمەندیەکانی خۆت بگرە.
-ستاندار و کەسایەتی خۆت لەبیر بێت بە شتی بچووک ڕازی مەبە تەنیا لەبەر ئەوەی بەردەستە.
-ئەو خێزانەی تۆ دروستی دەکەیت زۆر گرنگترە لەو خێزانەی لێوەی هاتووی.
-خۆت ڕابێنە شتەکان بە شەخصی وەرنەگریت تاکو لە %99 ی کیشە دەروونیەکان ڕزگاربیت.
-گرنگی تەواو بە خۆت بدە کۆنتڕۆڵی هەستەکانت و کەسایەتی خۆت بکە کاتی زیاتر بۆ خودی خۆت تەرخان بکە.
#مرۆڤ دروست نەکراوە بۆ دانیشتن لەسەر مێزێک لە بەیانی کاتژمێر 8 بۆ 5-6ی ئێوارە بە درێژایی ڕۆژ و ژیانی. گەڕانەوە بۆ ماڵ و دانیشتن بە دەم تەلەفزیۆن و و نێتفڵێکس و دراماکان , نەبینینی دونیا و نەگەڕان ساڵی جارێک و دوان و داهێنانی سفر لە بواری پیشەیەوە بەبێ پێشکەوتن . ھەموو ئاوات و خولیەکانی لێ دەربهێنرێت #بەخۆت_داپچۆرەوە_تۆ_شایەنی_باشتریت .
#خۆت_بنیات_بنێ #خۆت_دروست_بکە
گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی پێشوو