Loading...

چاوەڕوان بە...

شکست هێنان لە پڕۆپەکان

وێنەی پۆست



بۆچی %90 بۆ %95 ی بازرگانان شکست دێن لە #فۆڕێکس دا و لە تێپەڕاندنی ئەکاونتی Prop-Fund ـەکان؟  نهێنیەکان چین؟ من چۆن Passم کرد؟

دڵخۆشم بە هاوبەشکردنی کۆمەڵیک زانیاری لەگەڵ ئێوە سەبارەت بە تێپەڕاندنی ئەکاونتی پڕۆپەکانی #فۆڕێکس  بۆ شەشەمین جار سوپاس بۆ خودا لە کاتێک دا %90 بۆ %95 ی بازرگانان شکست دێنن تێیدا.

لەم گەشتەدا کۆمەڵیک زۆر لە شت فێربووم سەبارەت بە ترەیدکردن و گەشەپێدانی تواناکانی خۆم,ئەگەر چی سەرقاڵیەکی زۆر هەبوو سەبارەت بە کارە نوێیەکان و پێشهاتە نوێەکان بەڵام  و بۆم ڕوونبوویەوە بۆچی خەڵک ناتوانن بە ئاسانی تێپەڕێنن و زۆرێکیان ڕۆبۆت یان کەسانی تر بە کرێ دەگرن بۆ تێپەڕاندنیان.

خاڵی یەکەم بۆ سەرنەکەوتن نەبوونی دیسەپڵین: زۆرێک لە بازرگانانی بازاڕە داریەکان هەستەکانیان باسەریان دا زاڵ دەبێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی بڕیار هەڵە و بەپەلە و پڕۆپەکان یاسایی توندیان هەیە.

نەبوونی ڕیسک مەنەجمێت: یەکێکی ترە لە هۆکارە هەرە گرنگەکانی شکست هێنان لە بازاڕە دارییەکان و ئەکاونتی پڕۆپەکان هەلەکە لێرەدا سەرچاوە دەگرێت کاتێک پارەیەکی زۆر لەسەر ئەکاونتەکە دەبینیت ڕیسکی بەرزی پێدەکرێت و بەبێ بیرکردنەوە لە یاساکانی پڕۆپەکان.

زەرەری زنجیرەی: کاتێک بازرگان زەرەر دەکات و هەوڵ دەدات بە لە یەک بازرگانی دا بە دەستی بێنێتەوە بە لۆتی گەورەتر و مەترسیدار تر داخڵی بازاڕ دەبن بە هیوای هێنانەوەی زەرەر و قازانج کردن کە سەر دەکێشێت بۆ زەرەری زیاتر و شکست هێنان لە تێپەڕاندنی ئەکاوتتی پڕۆپ.

چۆن توانیم بۆ شەشەم جار ئەکاونتی پڕۆپ تێپەڕێنم لە FundedNext و کۆمەڵێک پڕۆپی تر؟ ؟

لە ڕیگای تێکەڵەیک لە ستراتیژی و سەبرگرتن و ڕیسک مەنەجمێنت بۆ شەشەم جار توانیم سەرکەوتووبم لە تێپەڕاندنی و وەرگرتنی بڕوانامە لەسەر ئەکاونتی پڕۆپەکان. هەروەها کۆنتڕۆڵ کردنی هەستەکانم لە کاتی بازرگانی دا.

من تاکە کەس نیم بێگومان خۆشبەختانە ئەو کەسانەی لە گروپی سیگناڵ لەگەڵمانن لە تەلەگرام و ڕینمایەکانی ئێمە جێبەجێ دەکەن چەندین ئەکاونیان تێپەڕاندووە  بە جێبەجێ کردنی ئەو خاڵانەی کە لە سەرەوە باسمان کردووە چونکە بەبێ ئەو خاڵانەی سەرەوە باشترین ستراتیژی باشترین سیگناڵ باشترین و زۆرترین ئەکاونتی پڕۆپ و ڕاستی تەنیا قوماریکە و کۆتاییەکی سفر بوونەوەیە.

ئەگەر تۆ دەتەوێت سەرکەوتووبیت لە بازاڕە دارایەکان و  بیرت بێت بەردەوام بوون و کۆڵنەدان کۆنتڕۆڵ کردنی هەست کلیکی سەرکەوتنتە.

سوپاس بۆ خودا سەرجەمی بڕوانامەکانم کە بە دەستم هێناون تاکو ئێستا ژمارەیان گەیشت بە سەرووی 24 بڕوانامەی نێوخۆیی و جیهانی.

I'm proud of this achievement and grateful to FundedNext Official Community for recognizing my hard work!

FundedNext

گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی پێشوو