Loading...

چاوەڕوان بە...

جیاوازی نێوان بازرگان #فۆڕێکس لەگەڵ بازرگانی تری ئاسایی و بەرجەستە چیە؟

وێنەی پۆست

جیاوازی نێوان بازرگان #فۆڕێکس لەگەڵ بازرگانی تری ئاسایی و بەرجەستە چیە؟
بازرگانی فۆڕێکس و بازرگانی تری ئاسایی مەبەست لە هەردووکیان بۆ تاک بریتیە لە بەدەست هێنانی پارە بەڵام بازرگانی فۆڕێکس لەگەڵ بازرگانی تری جیاوازیەکی بەرچاویان هەیە لە ڕووی شێوازی بازرگانی و مەترسی و قازانج دا.
-شێوازی کارکردن و بازرگانی.
--فۆڕێکس : بریتیە لە کڕین و فرۆشتنی جووتەدراوەکان یاخود کانزاکان یاخود پشکی کۆمپانیاکان بە ئامانجی قازانجکردن لە بەرز و نزمی دا, بازرگانان پێشبینی بازاڕ دەکەن و شیکاری بۆ دەکەن بۆ تێگەیشتن لە بەرز بوون و نزمبوونەوەدا.
--بازرگانی ئاسایی: بریتیە لە بەرهەمهێنان یاخود فرۆشتنی کاڵا یان خزمەتگوزاری لە بەرامبەر پارەدا پێویستی بە وەبەرهێنان و سەرمایە و کەرەستە و ڕێکلام و و بگرە کارمەند هەیە زۆر جار بۆ ئەوەی ئەو بازرگانیە بتوانێت قازانجی لێوە بکەیت و پارەت بۆ پەیدا بکات.
-کات.
--فۆڕێکس: بازرگانی لە فۆڕێکس دا زۆر جار مامەڵەی کورت خایەنە واتە بازرگان دەوێت لە ماوەی ڕۆژێک یان چەند ڕۆژێک و هەندێ جار چەند خولەک و کاتژمێرێک قازانج لە مامەڵەیەک دا بکات بە جیاوازیەکی کەمی نرخ و قازانجێکی زۆر.
--بازرگانی ئاسایی:چاڵاکی بازرگانی بە گشتی درێژ خایەنن هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ دروستکردنی بڕاند یان کاڵا و خستنە بازاڕ و زۆری تر لە پێناو ئەوەی لە داهاتوودا فرۆشی باشی هەبێت یان کڕیاری بۆ پەیدا بکرێت.
-قازانج و مەترسی.
--فۆڕێکس: بازرگانی فۆڕێکس زۆر جار دەکرێت زۆر ناجێگیر و مەترسیدار بێت کە کاریگەری گەورەی دەبێت لە قازانج و زەرەری گەورە بازرگانان زۆربەی کات لاڤرێچ (بەرزکرەوەی دارایی) بەکاردێنن بۆ قازانجی زۆر و هەندێک جار دەبێتە هۆی زەرەری زۆر.
--بازرگانی ئاسایی:هەموو جۆرە بازرگانیەک بەبێ زیان و زەرەر نیە وەک هۆکارەکانی کێبڕکێ و دابەزینی ئابووری وڵات و شەڕ و ناجێگیری بارودۆخ و زۆری تری بەڵام لەم بازرگانیەدا مەترسیەکان خێراتر و باشتر پێشبینی دەکرێن بەراود بە فۆڕێکس دا و لە درێژ مەودا دەتوانن ئەم بازرگانیە دەکرێت داهاتێکی باشی بۆ بگەڕێتەوە.
-سەرمایەیی پێویست بۆ دەستپێکردن.
--فۆڕێکس:لە فۆڕێکس دا دەکرێت بە کەمترین بڕە پارە دەست بە بازرگانی بکەیت بە هۆی لاڤرێجەوە (بەرزکرەوەی دارایی) کە لە لایەن بڕۆکەرەکانەوە (نێوەندگیرەکانەوە) دابین دەکرێت هەرچەندە مامەڵە کردن بە لاڤرێجی مەترسی زۆر بەرزە و دەکرێت ببێتە هۆی لە دەست دانی تەواوی سەرمایەکەت و مایوپووچ بوونت بەڵام کارکردن لەگەڵی بە شێوەیەکی دروست و زانست و زانیاریەوە دەکرێت 100 دۆلار قازانجی هەزاران دۆلارت بۆ بکات.
--بازرگانی ئاسایی:پێویستی بە سەرمایەکی باش هەیە بۆ دەستپێکردن کە ئەمەش دەکەوێتە سەر شێوازی کارکردن و جۆری بازرگانی بۆیە پێویستە خاوەن کار پارەیەکی پێویستی پاشکەوتکراوی هەبێت یاخود داهاتێکی وەبەرهێنان یان وەبەرهێنراوی هەبێت تاکو بتوانێت دەست پێبکات.
-لێهاتووی و زانیاری
--فۆڕێکس: لە فۆڕێکس دا پێویستت بە تێگەیشتنی قوڵ دەبێت لە بنەماکانی بازاڕ و شیکاری تەکنیکی و فەندمینتاڵ و بەڕێوەبردنی مەترسی و ستراتیجی جیاواز و چاودێری کردنی بازاڕ و کارکردن بە ستراتیجیەک لەگەڵ شێوازی کارکردنت بگونجێت.
--بازرگانی ئاسایی:بەڕیوەبردنی بزنسێکی سەرکەوتوو پێویستی بە کۆمەڵیک توانا و کارامە هەیە وەک پلاندانان و بەڕێوەبردنی دارایی و سەرکردایەتی کە زۆرێک لە خاوەن کارەکانن ناتوانن جێبەجێی بکەن یاخود بگرە ناشزانن و فێرنابن هەروەها تێگەیشتن لە خواستی کڕیار و ماڕکێتینگ و بڕاندینگ و و ئاگادار بوون لە دۆخ و ڕەوشی بازاڕ.
-چاودێری و یاسایی.
--فۆڕێکس: بازاڕێکی لامەرکەزییە و 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا کراوەیە لەلایەن دەستەڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە ڕێکدەخرێت بۆ دڵنیابوون لە دادپەرەوەری و شەفافی.
--بازرگانی ئاسایی: کەوتوونەتە ژێر کۆمەڵیک یاسا و چاودێریەوە وەک یاسایی باج و یاسایی کۆمەڵایەتی و پێشەسازی و حکومی و هتد... گرنگە پەیڕەوی سەرجەم یاساکان بکریت بۆ دووربوون لە کێشە و سەر ئێشە.
لە کۆتاییدا هەردوو جۆری بازرگانی فۆڕێکس و بازرگانیەکانی تر دەرفەتی زۆر باشی قازانج پێشکەش دەکەن بەڵام جیاوازیەکی بەرچاویان هەیە لە ڕووی شێوازی کارکردن و قازانج و زیان کردن دا بازرگانی فۆڕێکس جگە لە شارەزایی پێویست بۆ بوارەکە پێویستی بە ڕێسک مەنەجمێنتی زۆر باش هەیە و پێویستی بە ئارامگرتن و دیسپلین هەیە لە کاتێک دا بازرگانیەکانی تر پێویستی بە پلاندان و ستراتیڤی و وەبەرهێنانی سەرمایە هەیە بە دیدێکی دڕێژ خایەن بۆ قازانج.
شاڵاو کۆیی.

گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی پێشوو