فۆڕێکس یاخود عقارات؟

ئەگەر تاکو ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە بۆ ئەوەی داهات و سەرمایەی خۆت زیاد بکەی لە ڕیگای وەربەرهێنانەوە دەکرێت ئاسان نەبێت بڕیار دان لەوەی وەبەرهێنان لە چی دا بکەیت و لەکوێ دەستپێبکەیت و لەکوێ وەبەرهێنانی زیاتر بکەیت یاخود لە کوێدا زەرەکانت ڕابگریت.
بێگومان لە ڕیگای وەبەرهێنان لە موڵکدا (#عەقاری) دەتوانێت داهاتوویەکی مسۆگەر بۆ خۆت و خێزانەکەت دابین بکەیت بەڵام ڕیگای تری وەبەرهێنان وەک #فۆڕێکس کە چەندین دەیە ئەم بازرگانیە چاڵاکە و ڕۆژانە لە بەرەوپێش چووندایە ئاسانترین ڕیگاکان فەراهەم کراون بۆ دەستپێکردن و دەست گەیشتن بە مامەڵە داریەکان.
پرسیارە گرنگەکە لێرەدا ئەوەیە سوودی وەبەرهێنان لە بواری بازاڕە دارییەکان (فۆڕێکس) چیە و چۆن دەکرێت بەراود بکرێت لە بەرامبەر بوارێکی گەورەی وەک عەقارات بگرە زۆر جار باشتریش بێت؟
گرنگی وەبەرهێنان لە بازاڕە دارییەکان...
بازاڕە داراییەکان پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر نیە بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی زیاتر قازانج بکەیت تەنانەت دەتوانیت وەبەرهێنان دەستپێبکەیت تەنیا بە ١٠٠ دۆلار! بەو بڕە پارەیە توانات هەیە مامەڵەی سەدان هەزار دۆلار بکەیت !
هەروەها بازاڕی فۆڕێکس یەکێکە لە گەرمترین بازاڕەکانی سەرانسەری جیهان و هەسارەی زەوی ! لە هەموو بارودۆخ و هەل و مەرجێکدا بازرگانی تێدا ناوەستێت و بازرگان زۆرترین جۆر و بابەتی لە ژێر دەست دایە بۆ وەبەرهێنان تێیدا.
لە هەموو کات و باردۆخ دا کڕیار و فرۆشیار ئامادەن بە پێچەوانەی بواری عەقاری کە پێویستت بە کات دەبێت بۆ کڕین یاخود فرۆشتنی موڵکێک کە بۆتە سەر ئێشە بۆت کە تەنیا گیرفانەکانت خاڵی دەکات و ناتوانیت بە خێرایی لێی ڕزگار بیت.
لە بازاڕی فۆڕێکس دا پێویستت بە مامەڵە نیە کەس ناتوانێت ئەو شتەی هەتە لە نرخێکی کەمتر لە بازاڕ لە دەستت دەربێنیت و فێڵت لێبکات هەمیشە باشترین نرخ وەردەگریت لە بەرامبەر کڕین و فرۆشتندا.
هەروەها کە تۆ شتێک هەتە دەتەوێت بیفرۆشیت هیچ کاتێک پێویستت بە ماڕکێتینگ و ڕیکلام و هیچ جۆرێک لەوانە نیە بۆ ئەوەی بە قازانج بیفرۆشیت یاخود قازانج بکەیت وەک بواری عەقاری.
گرنگی وەبەرهێنان لە بواری عەقاری...
بواری عەقاری جیاوازی زۆرە لەگەڵ بواری بازاڕە داراییەکان بەو پێیەی وەبەرهێنەر کاتێک بیەوێت موڵکێک بکڕیت پێویستە بگەڕیت بۆ خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ئەو موڵکە بۆ ئەوەی بتوانن باشترین قازانج لە ڕێگایەوە بکەن لە ڕیگای فرۆشتن یاخود بەکرێدانەوە.
بواری عەقارات بۆ ئەو کەسانەی گونجاوە دەیانەوێت بڕە پارەیەکی دیاری کراو لە ماوەیەکی دیاری کراو و قازانج بکەن کە لە زۆربەی بارودۆخەکاندا ماوەیەکی زۆری پێویستە چونکە هاوشێوەی فۆڕێکس بازاڕەکە خێرا و چاڵاک نیە.
جگە لەوەی کەسی وەبەرهێنان پێویستە ئاگادار بیت لە نووسینگە و کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی ئەو موڵکەی هەیەتی بە هەرزانتر لە نرخی بازاڕ لە دەستی دەرنەهێنرێت و یاخود گرانتر لە نرخی بازاڕ پێی نەفرۆشرێت.
سەرەڕای ئەوەی هەبوونی موڵک هیچ کاتێک بەبێ تێچوو نیە و زۆر جار ئەو موڵکە دەبێتە سەر ئێشەیەکی هەمیشەیی بۆ وەبەرهێنەر کە تەنیا تێچووی لەسەر زیاتر دەکات و لە کۆتایی دا بە زەرەر دێتەدەرەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی سیاسی و ناجێگیری لە وڵاتدا وەک شەڕ دەبێتە هۆی داڕمانی کەرتی خانووبەرە لە وڵاتدا بە پێچەوانەوەی بازاڕی فۆڕێکس.
لە کۆتایی دا تاکو ئێستا وەبەرهێنان لە کەرتی خانووبەرە قازانجێکی باشی تێدا ماوە (هەڵەبەتە بە ڕاوێژی زۆری کەسانی پسپۆڕ و دڵسۆز) دەکرێت وەبەرهێنەر موڵک بکڕیت بۆ مەبەستی فرۆشتنەوە بە نرخی زیاتر و یاخود بەکرێدان بە مەبەستی داهاتێکی مسۆگەری مانگانە.
بەڵام بە بەڕیوەبردنی مەترسیەکان Risk Managment و شارەزایی و ڕاوێژ کردن بە کەسانی پسپۆڕ دەتوانێت لە هەردوو بواردا قازانجی بەردەوام بکەیت و لە قازانج دا بیت و بێگومان هیچ کار و بازرگانیەک بە دوور نیە لە زەرەر.
کۆتایی بەشی یەکەم
شاڵاو کۆیی.
#forex #trade #فۆڕێکس