Loading...

چاوەڕوان بە...

جیاوازی بیکردنەوەی کەسانی ئاسایی لەگەڵ بازرگان و وەبەرهێنەر.

وێنەی پۆست

جیاوازی بیکردنەوەی کەسانی ئاسایی لەگەڵ بازرگان و وەبەرهێنەر.
لێرەدا باس، لە بیرکردنەوەی تاکەکان (کەسانی ئاسایی، خاوەنکار و وەبەرهێنەران) دەکەین، هەریەکەیان کە بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە دەکەن و بیر دەکەنەوە لە پارە و کەسایەتی.
تاکی یەکەم کەسێکی ئاساییە، یان لە کەرتی تایبەت یان حکومیدا دامەزراوە، بەشداری بازرگانی نییە. ڕوانگەی ئەوان بۆ پارە ڕاستەوخۆ و نەریتییە و سادەیە، سەرنجیان لەسەر دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خۆیان و خێزانەکەیان لە هەمان کاتدا هەوڵدەدەن هەندێک داهات پاشەکەوت بکەن.کەسایەتی خۆی لەسەر بنەمای خوێندن، خولیا و حەزەکانی بەرجەستە دەکات بۆ کۆمەڵگا و چواردەوری، پاڵنەرەکانی خۆی دەبینێتەوە لە خێزانەکەی، ئامانجەکەی و دروستکردنی ژیانێکی شایستە.
تاکی دووەم خاوەنکار یاخود بازرگان خاوەن کارێکە کە کارگەکەی خۆی بەڕێوەدەبات، جا دوکان بێت یان کۆمپانیا. تێڕوانینیان بۆ پارە ئاڵۆزترە، چونکە دەبێت بابەتە داراییەکان بۆ پڕۆژەکەیان بەڕێوەببەن لە هەمان کاتدا هەوڵبدەن بۆیە کاتێکی زیاتر تەرخاندەکات بە کارگێڕی کردنی پارەکانی بازرگانیەکەی ڕەنگ دەداتەوە لە کەسایەتیدا و زۆرجار کەسەکە بە کارەکەی وەسف دەکرێت پاڵنەری ئەم جۆرە کەسایەتیە بریتییە لە هێشتنەوەی بزنسەکەی و سەرکەوتنی، گرنگیدان بە خێزانەکەی و چواردەوری.
تاکی سێیەم وەبەرهێنەرە، کەسێکی دەوڵەمەندە کە سەرمایە لە سەرانسەری کارە جۆراوجۆرەکاندا بڵاودەکاتەوە بۆ قازانجی درێژخایەن. ڕێبازی ئەوان بۆ پارە دیدێکی دووربین لەخۆدەگرێت، چالاکانە بەدوای دەرفەتەکاندا دەگەڕێن بۆ زیادکردنی سامان. وەبەرهێنەران بیرکردنەوەیەکی جیاواز پیشان دەدەن، بیرکردنەوەی وەبەرهێنانیان لە لایەنە جیاوازەکانی ژیاندا بەکاردەهێنن، وەبەرهێن بەوە جیا دەکرێتەوە کە لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا بیرکردنەوەی وەبەرهێنەرانەی هەیە و لە هەوڵدایە کە سەرچاوەی نوێ دیاری بکات و بتوانێت بازرگانی تێدا بکات. پاڵنەری ئەم کەسانە بریتییە لە زیادکردنی سامانەکەی، وەبەرهێنان لە بواری جياوازدا و تاقیکردنەوەی هەلەکان، وە لە هەمانکاتدا درووستکردنی سامان بۆ خێزانەکەی و نەوەکانی دوای خۆی.
ST

گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی پێشوو