هەموو شتێک سەبارەت بە سیگناڵی فۆڕێکس تێگەیشتن لە ڕاستیەکان - IB - خۆپاراستن لە سکام.

هەموو شتێک سەبارەت بە سیگناڵی فۆڕێکس - IB - خۆپاراستن لە سکام.
بازرگانی فۆڕێکس یەکێکە لە بازاڕە داراییە قازانجدارەکان و لە هەمان کاتدا مەترسیدارترین بازاڕەکانی جیهان.
زۆرێک لە بازرگانان بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی قازانجەکانیان زۆرترین بێت و لە هەمان کاتدا مەترسییەکان کەم بکەنەوە، یەکێک لە ڕێگا باوەکانیش پەیڕەوکردنی سیگناڵەکانی فۆڕێکسە.
بەڵام وەرگرتنی سیگناڵ قسە و باسی زۆری لەسەرە - هەندێک پێیان وایە ئەوە دەکەن کە ئامرازێکی گرنگ و قازانج دارە، لە کاتێکدا هەندێکی تر دەڵێن تەڵەیەکە کە دەبێتە هۆی زیانی گەورەی دارایی.
لە هەمان کاتدا، زۆربەی بڕۆکەرەکان پشت بە پڕۆگرامی IB (Introducing Broker) دەبەستن بۆ ڕاکێشانی بازرگانانی نوێ، هەرچەندە زۆرجار بازرگانەکان بێهیوا دەکەن لە بەکارهێنانی سیگناڵەکان.
کەواتە، ڕاستییەکە چییە؟
- ئایا سیگناڵەکانی فۆڕێکس ستراتیژییەکی باشە یان خراپ؟
- پڕۆگرامی IB چۆن کاردەکەن و بۆچی بڕۆکەرەکان پشتیان پێدەبەستن؟
- چۆن بازرگانان دەتوانن بە بەکارهێنانی سیگناڵەکان زۆرترین قازانج بەدەستبهێنن بە ڕیسک مەنەجمێنت؟
- کەی پێویستە واز لە سیگناڵ بهێنیت؟
لەم بابەتە هەموو ئەو شتانە باس دەکەین کە پێویستە بیزانیت دەربارەی سیگناڵەکان، بەرنامەکانی IB، و چۆنیەتی سەرکەوتن لە بازرگانی فۆڕێکس بە ستراتیژی دروست.
1. IB (ناسێنەر بڕۆکەر) چییە و چۆن سوود بە بڕۆکەر و بازرگانان دەگەیەنن؟
ناسێنەری بڕۆکەر (IB) هاوبەشێکە کە بازرگانەکان ڕەوانەی بڕۆکەر دەکات و کۆمشن بەدەستدەهێنێت بۆ هەر مامەڵەیەک ئەو کەسانەی دەیکەن لە لایەن بڕۆکەرەوە.
زۆرێک لە بڕۆکەرەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شوێنکەوتنی سیگناڵەکان مەترسیدارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر پشت بە بەرنامەکانی IB دەبەستن بۆ هێنانی بازرگانانی نوێ.
چۆن IB سوود بە بڕۆکەرەکان دەگەیەنن
بڕۆکەرەکان بازرگانی نوێ و زیاتریان دەوێت چونکە پارەیان لە سپرێد و کۆمیسیۆن و سواپەوە دەستدەکەوێت.
IBs یارمەتی بڕۆکەرەکان دەدەن بۆ گەشەپێدانی کارەکانیان بەم شێوەیە:
- -هێنانی بازرگانی نوێ – لەبری ئەوەی بڕۆکەرەکان ملیۆنان دۆلار لە ڕیکلامدا خەرج بکەن، IB لە ڕێگەی ڕێکلامی خۆیەوە، سۆشیال میدیا، یان پلاتفۆڕمەکانی ر بازرگانان ڕادەکێشن.
- -مامەڵەی بازرگانی زیاتر – تا زیاتر مامەڵە بکەن جێبەجێ بکەن، بڕۆکەرەکان زیاتر قازانج دەکەن و پارە کۆدەکەنەوە.
- -کەمکردنەوەی تێچووی مارکێتینگ و ڕێکلام – پێویست ناکات بڕۆکەرەکان ڕیکلامی گرانبەها بکەن چونکە تەنها پارەی IB دەدەن بۆ بازرگانی ڕاستەقینە.
- -دروستکردنی ناوبانگ بۆ بڕۆکەر – IB ی متمانەپێکراو کە تۆڕێکی بەهێزی هەبێت وا لە بازرگانان دەکات هەست بە سەلامەتی بکەن کە پەیوەندی بەو بڕۆکەرەوە بکەن.
-چۆن IB سوود بە بازرگانان دەگەیەنێت
IBs تەنها سوود بە بڕۆکەرەکان ناگەیەنن-هەروەها سوود دەگەینن بە بازرگانانیش هەمان شێوە.
- - پرۆمۆشن و داشکاندنی تایبەت – هەندێک لە IBەکان ڕێکەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی سپرێد یان کاشباک لەسەر بازرگانەکان، ئەمەش تێچووی بازرگانی کەمدەکاتەوە.
- - خێراتر پشتگیری کڕیار – IBs پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بڕۆکەرەکان هەیە و دەتوانن خێراتر کێشەکانی پارە ڕاکێشان یان تەکنیکی چارەسەر بکەن.
- - گروپ و شیکاری سیگناڵی تایبەت – زۆرێک لە IBەکان سیگناڵ و بابەتی فێرکاری بازرگانی بەخۆڕایی پێشکەش بە بازرگانەکانی خۆیان دەکەن.
- - بۆنوس و پاداشتی دانانی پارە – هەندێک لە IBەکان پاداشتی تایبەتی دانانی پارە پێشکەش دەکەن کە بە ئاشکرا بەردەست نین.
2. لایەنە باش و خراپەکانی شوێنکەوتنی سیگناڵەکانی فۆڕێکس
زۆرێک لە بازرگانان وەک کورتە ڕێگایەک بۆ بەدەستهێنانی پارە ڕوو لە سیگناڵەکان دەکەن. لە کاتێکدا سیگناڵەکان دەتوانن سوودبەخش بن، بەڵام مەترسییەکانیشیان لەگەڵدایە.
✅ سوودەکانی سیگناڵی فۆڕێکس
- پەیڕەوکردنی سیگناڵەکانی فۆڕێکس چەندین سوودی هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو بازرگانانەی کە ئەزموون و کات، یان زانیاری قووڵیان نییە لەسەر شیکاری تەکنیکی. هەندێک لە سوودە سەرەکییەکانی بریتین لە:
- - زۆر باشە بۆ سەرەتاییەکان – بازرگانانی نوێ دەتوانن فێربن بە سەیرکردنی بازرگانی شارەزا لەبری ئەوەی بە تەنیا هەڵە بکەن.
- - کاتت بۆ دەگەڕێتەوە – پێویست ناکات بۆ چەند کاتژمێرێک شیکاری بکەیت -تەنها شوێن سیگناڵە باوەڕپێکراوەکان بکەوە.
- - کێشەی سایکۆلۆژی کەم دەکاتەوە – سیگناڵەکان یارمەتی بازرگانان دەدەن لەبری ئەوەی هەڵەی سۆزداری بکەن بە دیسپلین بمێننەوە.
- - دەتوانێت قازانج بکات – ئەگەر بە دروستی بەکاربهێنرێت، سیگناڵەکان دەتوانن بە تێپەڕبوونی کات قازانجێکی بەردەوام دروست بکەن.
أ) دەرفەتی فێربوون بۆ کەسانی سەرەتایی
بازرگانانی نوێ دەتوانن لە سیگناڵی باوەڕپێکراو فێربن بە چاودێریکردنی ترەیدی گونجاو ، دەرچوون و ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردنی مەترسییەکانیان.
ئەمەش یارمەتیان دەدات ئەزموون بەدەستبهێنن بەبێ ئەوەی هەڵەی سەرەتایی گەورە بکەن.
ب) پاشەکەوتکردنی کات بۆ کەسانی سەرقاڵ
هەموو کەسێک کاتی زۆری نییە بۆ چەند کاتژمێرێک لەبەردەم چارتەکاندا دابنیشێت.
سیگناڵەکان بیرۆکەی بازرگانی دابین دەکەن کە دەتوانرێت بە خێرایی جێبەجێ بکرێت، ئەمەش وا دەکات بازرگانی فۆڕێکس بۆ ئەو کەسانە ئاسان بێت کە کاری تریان هەیە یان بەرپرسیارێتی تریان هەیە.
ج) دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان
دابینکەرێکی سیگناڵی باوەڕپێکراو زۆرجار ئەزموونی چەندین ساڵەی هەیە و شیکاری تەکنیکی و بنەڕەتی بەکاردەهێنێت بۆ دانانی سیگناڵەکان.
ئەمەش ڕێگە بە بازرگانان دەدات تێبگەن لە تێڕوانینەکانی بەبێ ئەوەی پێویستیان بە شارەزابوون لە ستراتیژییە ئاڵۆزەکانی بازرگانی خۆیان هەبێت.
د) کۆنترۆڵی سۆزداری و دیسیپلین
یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی شکستی بازرگانان بازرگانی سۆزدارییە. بە پەیڕەوکردنی سیگناڵەکان، بازرگانان دەتوانن بڕیاردانی هەڵە کەم بکەنەوە و ڕێگایەکی بازرگانی جێگیر پەیڕەو بکەن.
هـ) توانای قازانج
ئەگەر تۆ سیگناڵە کوالیتی بەرزەکانی دابینکەرێکی سەلمێنراو پەیڕەو بکەیت، دەتوانیت بە تێپەڕبوونی کات قازانجی بەردەوام بەدەستبهێنیت، بە تایبەت کاتێک لەگەڵ بەڕێوەبردنی مەترسی دروستدا تێکەڵ بکرێت.
❌زیانەکانی سیگناڵەکانی فۆڕێکس
سیگناڵی سکام – زۆرێک لە دابینکەرانی سکام ئەنجامی فەیک و دەستکاریکراو بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک رابکێشن بۆخۆیان.
- - 100% ورد نییە – تەنانەت باشترین بازرگانەکانیش زەرەریان هەیە، و هیچ دابینکەرێکی سیگناڵ بەردەوام سەرناکەوێت و هەمیشە زەرەر بوونی هەیە.
- - دواکەوتنی جێبەجێکردن دەتوانێت شوێنی داخڵ بوونت خراپ بێت ئەگەر درەنگ داخڵ بیت کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی قازانج یان زەرەر.
- - زۆر پشتبەستن بە سیگناڵەکان – ئەگەر لەگەڵ جێبەجێکردنی سیگناڵەکان خەریکی خۆ فێرکردن نەبیت و پەرە بە خۆت نەدەیت هەمیشە پشت بە خەڵک دەبەستیت.
أ) پشتبەستن بە کەسێکی تر
ئەو بازرگانانەی کە بە تەواوی پشت بە سیگناڵەکان دەبەستن، ڕەنگە هەرگیز فێرنەبن چۆن بە تەنیا بازرگانی بکەن.
ئەمەش واتە ئەگەر ئەو کەسەی سیگناڵ دەدات واز لە پێشکەشکردنی سیگناڵەکان بهێنێت، ئەوا بەبێ ستراتیژی دەمێننەوە کەسی بازرگان.
ب) مەترسی سیگناڵی فەیک و هەڵە و کوالیتی نزم
زۆرێک لەو کەسانەی کە پێیان دەوترێت دابینکەری سیگناڵ فێڵبازن کە ئیدیعای درۆ دەکەن سەبارەت بە ڕێژەی سەرکەوتنەکانیان.
هەندێکیان دەستکاری ئەنجامەکانیان دەکەن یان ڕێگای نائەخلاقی بەکاردەهێنن بۆ ڕاکێشانی بەشداربووانی زیاتر و بەشداریکردنی ڤی ئای پی و زیاتر.
ج) هیچ کۆنتڕۆڵێک بەسەر بڕیارەکانی بازرگانیدا نەبێت
لەکاتی شوێنکەوتنی سیگناڵەکان، تۆ متمانەت بە بازرگانی کەسێکی تر دەکەیت.
ئەگەر ستراتیژییەکەی ئەوان لەگەڵ شێوازی مەترسییەکانی تۆدا نەگونجێت، ئەوە دەتوانێت ببێتە هۆی زیانێکی دارایی گەورە.
د) سیگناڵەکان 100% ورد نین
تەنانەت باشترین بازرگانەکانیش تووشی زیان دەبن. هیچ سیگناڵێک ناتوانێت گەرەنتی قازانجی 100% بازرگانییەکان بکات
بازرگانەکان دەبێ چاوەڕوانی زیان بکەن وەک بەشێک لە پرۆسەکە و بازرگانی فۆڕێکس.
هـ- دواکەوتنی جێبەجێکردن
ئەگەر بازرگانێک درەنگ سیگناڵێک وەربگرێت، لەوانەیە بارودۆخی بازاڕ گۆڕابێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپی نرخی داخڵ بوون و کەمبوونەوەی قازانج یاخود هەندێ جار زیان.
3. چۆنێتی شوێنکەوتنی سیگناڵەکانی فۆڕێکس بە شێوەیەکی دروست بۆ زۆرترین قازانج
ئەگەر بڕیار بدەیت سیگناڵەکان پەیڕەو بکەیت، پێویستت بە ستراتیژی جێبەجێکردنی دروستە بۆ ئەوەی زۆرترین قازانج بەدەست بهێنیت.
أ) بە خێرایی مامەڵەکان جێبەجێ بکە
- - بەکارهێنانی پلاتفۆرمی بازرگانی خێرا (MT5، cTrader و هتد)
- - لە کاتی سیگناڵ ئەپی بازرگانی خۆت بە کراوەیی بهێڵەرەوە
- - بەکارهێنانی یەک کلیک Trading بۆ جێبەجێکردنی خێراتر
ب) هەمیشە شوێن Stop-Loss & Take-Profit بکەوە
- - هەرگیز مەچۆ ناو بازرگانییەکەوە ستۆپ (SL).
- - با قازانجی وەرگرتن (TP) لێبدات لەبری ئەوەی زۆر زوو مامەڵەکان دابخات.
ج) بەڕێوەبردنی مەترسی بە شێوەیەکی دروست
- - بە هیچ شێوەیەک زیاتر لە 1-2% ی سەرمایەکەت ڕیسک مەکە لۆتی گونجاو بەکاربێنە.
- - بە پشت بەستن بە باڵانسی خۆت قەبارەی لۆتی گونجاو بەکاربهێنە.
د) بەردەوام بمێنەرەوە (Don’t Pick & Choose Trades)
- - بەلایەنی کەمەوە 80%ی سیگناڵەکان پەیڕەو بکە بۆ ئەوەی بازرگانییە قازانجەکانت لەدەست نەچێت.
- -تارگێتی ڕۆژانە دابنێ بۆ زەرەر و قازانج کە لەو شوێنەدا بووستیت و بازرگانی نەکەیت تا ڕۆژی دوواتر.
4. بەڕێوەبردنی مەترسی: کلیلی سەرکەوتنی درێژخایەن
تەنانەت باشترین سیگناڵەکانیش دەتوانن لە ستۆپ بدات کلیلی مانەوە بەڕێوەبردنی دروستی مەترسییە.
أ) هەرگیز مەترسی زیاتر لەوە مەکە کە توانای لەدەستدانیت هەیە (چەند بەلاتەوە ئاساییە زەرەر بکەیت ئەوەندە داخڵ بکە).
- - ڕیسک تەنها 1-2% بۆ هەر بازرگانییەک بۆ ئەوەی ئەکاونتەکەت زیانی بەر نەکەوێت.
ج) دوور بکەوەرەوە لە بازرگانی تۆڵەسەندنەوە
- - ئەگەر زەرەرت کرد، لۆتەکەت زیاد مەکە بۆ وەرگرتنەوەی زیانەکان-ئەوە دەبێتە هۆی لە دەست دانی ئەکاونتەکەت.
5. کەی گروپێکی سیگناڵ بەجێبهێڵیت & کەی بمێنیتەوە
هەموو دابینکەرانی سیگناڵ باش نین. زانینی کەی جێبهێڵیت یان بەردەوام بیت لە شوێنکەوتنی سیگناڵێک زۆر گرنگە.
- ئاڵای سوور: کەی گروپێکی سیگناڵ بەجێبهێڵیت
- - هەر گروپێک سیگناڵی بەبێ ستۆپ لوز بێت.
- - ئەنجامی ساختە.
- - زیانی زۆر بێ ڕوونکردنەوە.
- - زیاتر گرنگی بە فرۆشتنی شت بدرێت نەک دابینکردنی سیگناڵ و فێرکاری.
- کەی لە گروپی سیگناڵ بمێنیتەوە
- - قازانجی بەردەوام بە تێپەڕبوونی کات (هەبوونی زەرەر ئاساییە).
- - ستراتیژی شەفاف و ڕوونکردنەوەی بازرگانی.
- - کۆمەڵگەیەکی چالاک لەگەڵ فیدباکێکی ڕاستەقینەی بازرگان.
- - سیگناڵەکان بریتین لە بەڕێوەبردنی مەترسی (SL & TP).
دەرەنجام: هەڵبژاردنی دروست لە بازرگانی فۆڕێکس
IB لە فۆڕێکسدا زۆر گرنگە، سوود بە هەردوو بڕۆکەر و بازرگان دەگەیەنێت.
IB ێکی باش بەهای زیاتر (داشکاندن، سیگناڵ و پشتگیری) دابین دەکات.
سیگناڵەکان دەتوانن قازانجیان هەبێت، بەڵام بازرگانان دەبێت بە دروستی جێبەجێیان بکەن و مەترسییەکان بە باشی بەڕێوەببەن.
هەڵبژاردنی دابینکەری سیگناڵی گونجاو زۆر گرنگە- دوور بکەوەرەوە لە فێڵ و تەنها پەیڕەوی لە سیگناڵە باوەڕپێکراوەکان بکە.
بەڕێوەبردنی مەترسی کلیلە- سەرکەوتن لە بازرگانی فۆڕێکس دا پەیوەندی نیە بە یەک مامەڵەی پڕ قازانج بەڵکو قازانجی کەم و بەردەوام.
لە ShaFX، ئێمە سەرنج دەخەینە سەر بەهای ڕاستەقینە، سیگناڵی خۆڕایی، و قازانجی IB بۆ یارمەتیدانی بازرگانان بۆ سەرکەوتنیان لەم بازاڕە پڕ مەترسییە.
ئەگەر ئامادەیت بۆ بازرگانیکردن بە سیگناڵە متمانەپێکراوەکان ئەمڕۆ بەشداریمان بکە.
ئێستا بەشداری گروپی سیگناڵی ShaFX بکە
بە زیرەکیەوە بازرگانی بکە ، بە ڕیسک مەنەجمێنتەوە بمێنەوە ، و سەروەت و سامانەکەت گەشە پێبدە!
گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی پێشوو