#فۆڕێکس #قومارە یاخود بازرگانی و وەبەرهێنان؟!

#فۆڕێکس #قومارە یاخود بازرگانی و وەبەرهێنان؟!
بازرگانی فۆڕێکس Forex کە کورتکراوەی foreign and exchange ـە بریتیە لە کڕین و فرۆشتنی دراوەکان بازاڕێکی جیهانی لامەرکەزییە کە بازرگانی بە دراو و کانزاکان و پشکەکان و هتد... دەکرێت هەروەها یەکێکە لە گەورەترین بازاڕەکانی جیهان کە ئاڵوگۆڕ و بازرگانی تێدا دەکرێت, ڕوونە زۆر جار باس لەوە دەکرێت کە ئایا بازرگانیکردن لە فۆڕێکس جۆرێکە لە قومارکردن یاخود بازرگانیەکی تەواو و خاوەن ستراتیجیە ؟ با بۆتان ڕوون بکەینەوە.
-تێگەیشتن لە بازرگانی فۆڕێکس.
بازرگانی فۆڕێکس بریتیە لە کڕینی دراوێک لە هەمان کاتدا فرۆشتنی بە دراویکی تر, دراوەکان بو جووت مامەڵیان لەگەڵ دەکرێت وەک یوڕۆ\دۆلار یان دۆلار\یەنی ژاپۆنی و هتد...
-ئامانجی بازرگانان قازانج بکەن لە گۆڕانی نرخەکان بۆ نموونە کەسێک یۆڕۆ دەکڕێت و دۆلار دەفرۆشێت بە مەبەستی قازانج کردن و بەرزبوونەوەی نرخی یۆڕۆ و لەو سەرەوە بەو نرخە یۆڕۆ کڕیویەتی و بەرز بۆتەوە و بیفرۆشێتەوە دۆلاری زیاتری دەست دەکەوێت.
بێگومان گۆڕانی نرخەکانیش لە خۆڕا نین پەیوەندیدارە بە بارودۆخی ئابوری وڵات و هۆکارە سیاسی و ئابووریەکان و ئەوانە ڕەوتی بازاڕ دیاری دەکەن.
-نزیکی و هاوشێوەی قومار بۆ هەندێک جۆری بازرگان.
بازرگانی فۆڕێکس مەترسی تێدایە و بازاڕ ناجێگیرە و نرخەکان خێرا دەگۆڕێن ئەمەش دەبێتە هۆی قازانج یان زەرەری لە پڕ.
هەندێک لە بازرگانان و ئەوانەی تازە هاتوونەتە ئەو بازاڕە بەبێ زانست و زانیاری کاردەکەن و هاوشێوەی قومار بازرگانی دەکەن ئامانجیان قازانجێکی زۆر و خێرایە بۆیە وەک قومار بازرگانی دەکەن بەبێ هەبوونی ڕیسک مەنەجمێنت و و زانست کاردەکەن و ئەمەش بە زەرەری زۆر و مایەپووچ بوون کۆتایی دێت.
-جیاوازی لە قومار.
بە پێچەوانەی قومار بازرگانی فۆڕێکس لە ڕیگای زانست و زانیاریەوە و قازانجێکی بێشوماری لە ڕێگەیەوە بکەیت بە فێربوونی شیکاری تەکنیکی و فەندەمێنتاڵ و بڕیاری دروست و ڕێسک مەنەجمێنتی دروست نەک پشت بەستن بە بەخت و شانس.
هەروەها بازرگانی فۆڕێکس ئامراو ز سەرچاوەی زۆری هەیە بۆ ئەوەی زیانەکانت سنووردار بکەیت وەک بەکارهێنانی ستۆپ لوز و قەبارەی مامەڵە کە هاوکاریت دەکەن لەوەی زیانەکانت سنووردار و کەم بکەیتەوە.
-ئەوەی پێویستە بیزانیت سەبارەت بە فۆڕێکس.
-فێربوون و زانیاری.
بۆ سەرکەوتووبوون لە بازرگانی فۆڕێکس دا زۆر گرنگە بەردەوام لە فێربوون دا بیت و گەشە بە خۆت بدەیت و خۆت فێری ڕێسک مەنەجمێنت و کۆمەڵیک بابەتی پەیوەندی دار بکەیت لە ڕیگای خولی تایبەت یاخود کتێب یاخود پرسیار کردن لە کەسانی شارەزا.
-بەڕیوەبردنی مەترسی.
یەکێک لە گرنترین بەشی ئەم بازرگانیە بەبێ ڕیسک مەنەجمێنت فۆڕێکس و هەموو بازرگانیەک وەک قومارێکی لێدێت بۆیە پێویستە خۆت فێر بکەیت و پەیڕەوی بکەیت و ئامرازە گرنگەکان بەکاربێنیت کە لە سەرەوە باسمان کردووە.
-ئارامگرتن و دیسیپلین
بازرگانی سەرکەوتوو هەموو کاتێک دیسیپلین و ئارامی هەیە پابەندن بە پلانی خۆی و هەست و سۆز کار ناکاتە سەر بڕیار دانی بۆ داخڵ بوون و هاتنە دەرەوە لە مامەڵەکان تێدەگەن لەوەی قازانج بە خێرایی و بەردەوامی نایات بۆیان.
پەرە پێدانی ستراتیجی خۆی و تاقیکردنەوە و بەردەوام بوون لەسەری کە وا دەکاتە قازانجی زیاتر بکەیت.
لە کۆتاییدا هەندێک بابەتی بازرگانی فۆڕێکس و زۆرێک لە بازرگانی تر لەوانەیە لە قومار بچێت بەڵام کەس تا کەس دەگۆڕیت کەسێک بە زانست و ستراتیجیەوە و ڕێسک مەنەجمێنتەوە کار دەکات ناکرێت بەراودی کەسێکی سەرتایی بکرێت کە بە شانس و بەخت بڕیار دەدات بە بێ هەبوونی زانست و بەدوا داچوون, هەروەها گرنگە کاتیک بازرگانی فۆڕێکس دەکەیت سنووری قازانج و زەرەرەکانت بزانیت و ئەوەندە بخەیتە کارەوە کار لە ژیانت نەکات ئەگەر زەرەر بکەیت و لە هەمان کاتدا کە فۆڕێکس مەترسی هەیە بەڵام قازانجەکانیش چەندین هێندەی بازرگانیەکانی ترن, بۆیە هەمیشە لە فێربوون و گەشەدان بە خۆت مەوەستە.
شاڵاو کۆیی