Loading...

چاوەڕوان بە...

بەڕێوەبردنی مەترسی (Risk Management) لە فۆڕێکس چییە؟ و بۆچی چەکی نهێنی بازرگانە زیرەکەکانە؟

وێنەی پۆست

بەڕێوەبردنی مەترسی (Risk Management) لە فۆڕێکس چییە؟ و بۆچی چەکی نهێنی بازرگانە زیرەکەکانە؟
ئەگەر هەرگیز ئەکاونتەکەت ئیفلاسی کردووە...
ئەگەر هەرگیز سیگناڵێکی باشت پەیڕەو کردووە بەڵام هێشتا زەرەرت کردووە...
ڕەنگە هۆکار بازاڕ نەبووبێت.
بەڵام بەڕێوەبردنی مەترسیت خراپ بووە.

بەڕێوەبردنی مەترسی تەنها یاسایەک نییە- ئەوە بناغەی مانەوەیە لە فۆڕێکسدا و لە سەرجەم بازرگانیک دا.

گرنگ نییە سیگناڵێک چەندە ورد بێت و چەند باش بێت، ئەگەر مەترسی زۆر بکەیت لە یەک مامەڵەدا، یەک زەرەر دەتوانێت چەند ڕۆژێک - یان تەنانەت چەند هەفتەیەک - قازانجەکانتان و بگرە تەواوی سەرمایەکەت سفر بکاتەوە.

کەواتە، با بە قووڵی بۆتان بخەینە ڕوو کە بەڕێوەبردنی مەترسی بەڕاستی مانای چییە، چۆن جێبەجێی بکەین، و چۆن بە سەلامەتی و زیرەک سیگناڵەکان پەیڕەو بکەین.

بەڕێوەبردنی مەترسی چییە؟
بەڕێوەبردنی مەترسی واتە کۆنتڕۆڵکردنی ئەوەی کە ئامادەیت چەند پارە لەدەست بدەیت لە هەر بازرگانییەکدا ( کە کاریگەری نەبێت لەسەر ژیانت دا)
پرۆسەی پاراستنی سەرمایەی بازرگانی خۆتە، بۆیە دەتوانیت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە فۆڕێکس بمێنیتەوە-تەنانەت ئەگەر هەندێک مامەڵە زەرەر بکەیت.

بەم شێوەیە بیری لێبکەرەوە:
بازرگانیکردن بەبێ بەڕێوەبردنی مەترسی وەک لێخوڕینی ئۆتۆمبێل وایە بەبێ برێک.
لە کۆتاییدا، تووشی کارەساتت دەکات.

چۆن بەڕێوەبردنی مەترسی جێبەجێ بکەین؟
لێرەدا ڕێنماییەکی سادە هەنگاو بە هەنگاو دەخەینەڕوو کە هەر کەسێک دەتوانێت پەیڕەوی لێبکات:

1. بڕیار بدە کە چەندە مەترسی لەسەر هەر بازرگانییەک دەکەیت (چەند بەلاتەوە ئاساییە زەرەر بکەیت؟)
ڕێژەیەکی جێگیر لە سەرمایەکەت بەکاربهێنە- بەزۆری لە نێوان 1% بۆ 2% بۆ هەر مامەڵەیەک (ئۆردەرێک) گونجاوە.

بۆ نموونە:
ئەگەر ئەکاونتەکەت 1000 دۆلار بوو، ئەوا:

1% مەترسی = 10$ واتە ئەگەر لە ستۆپ بدات مامەڵەکەت نابێت زیاتر لە 10$ زەرەر بکەیت!
2% مەترسی = 20$ واتە ئەگەر لە ستۆپ بدات مامەڵەکەت نابێت زیاتر لە 20$ زەرەر بکەیت!

پێویستە ئەمە زۆرترین زەرەرت بێت بۆ هەر بازرگانییەک، هەرچەندە متمانەت بەخۆت هەبێت و هەر چەندە ئەو شوێن سیگناڵە باش بێت ناکرێت متمانە بکەیت لەوە زیاتر زەرەر بکەیت.

2. ڕاگرتنی زەرەر (SL) دابنێ واتە ستۆپ لوز
هەمیشە بازرگانی بە SL بکە.
ئەمە سنووری زەرەر کردنتە کە نرخ پێچەوانەی مامەڵەی تۆ ڕۆشت لەو شوێنەی ستۆپت داناوە بە زەرەرێکی کەم لەم مامەڵەیە بێیتە دەرەوە.
ئەمەش لە زیانێکی گەورە دەتپارێزێت و سەرمایەکەت هەمیشە پارێزراو دەبێت.
SL دەبێت لەسەر بنەمای شیکاری تەکنیکی بێت نەک هەست و سۆز بڵییت لێرە زەرەرم زیاترە یان کەمتر یان کێ دەڵێ نرخ دەگاتە ئێرە!.
نموونە: لە خوار ئاستی پشتگیری بەهێزەوە یان لە سەرووی ئاستی بەرگری.

3. بەکارهێنانی لۆتی گونجاو بۆ مامەڵەکانت.
واتە بە پێی
باڵانسی ئەکاونتەکەت:
ڕێژەی مەترسی:
شوێنی ستۆپەکەت:

ئینجا دەتوانیت بڕیار بدەیت لەسەر بەکارهێنانی لۆت سایز. (قەبارەی لۆت).

نموونە (GOLD / XAUUSD)
با بڵێین تۆ سیگناڵێک بۆ GOLD (XAUUSD) پەیڕەو دەکەیت:

SL: 50 پیپ
ئەکاونت: 500 دۆلار
مەترسی: 2% → 10$

GOLD نزیکەی 1 دۆلار بۆ هەر پیپێک بۆ هەر 1 لۆتێکی ستاندارد دەجووڵێت.

بەم شێوەیە حیساب دەکرێت:
قەبارەی لۆت = مەترسی ($) ÷ (SL × بەهای Pip)
قەبارەی لۆت = 10$ ÷ (50 × 1 دۆلار) = 0.20 دۆلار بۆ هەر پیپێک = 0.02 لۆت

کەواتە، 0.02 زیاتر بەکار مەهێنە! — نەک 0.1 یان 0.5! ( لە خوارەوە خشتەکەتان بۆ دادەنێین)

شوێنکەوتنی سیگناڵەکان؟ لێرەدا چۆنیەتی بەڕێوەبردنی مەترسی بە ڕێگای زیرەک
زۆربەی زیانەکان لە سیگناڵە خراپەکانەوە نایەت- لە کۆنترۆڵی مەترسی خراپەوە دێت لەکاتی کۆپیکردنیان. لێرەدا پێتان دەڵیین چۆن بەڕیوەبەردنی مەترسی لەسەر سیگناڵەکان جێبەجێ بکەن.

1. Stop Loss لە بیر مەکە هەرگیز!
ئەگەر سیگناڵێک SL ی هەبێت: بەکاری بهێنە وەک خۆی.
ئەگەر ستۆپی دەنەنابوو: بازرگانی پێوە مەکە یان داوای ڕوونکردنەوە بکە لەو کەسەی سیگناڵ دەدات.

2. ڕێکخستنی قەبارەی لۆت بە پشتبەستن بە سەرمایەکەت
تەنانەت ئەگەر 3 سیگناڵ بە 50 pip SL ی هەبێت، کەسێک کە 1000 دۆلاری هەبێت نابێت بچێتە ناو هەر 3 مامەڵەکە و لە هەر 3 مامەڵەکە داخڵ بێت بە هەر یەکەیان 0.10 لۆت.
پێویستە لۆتەکانت دابەش بکەیت بەسەر هەر 3 سیگناڵ پێویستە بە جیا بۆ هەر مامەڵەیەک حیساب بکەیت بە پشتبەستن بە ڕێژەی مەترسی خۆت.

3. با ڕێژەی قازانج و زەرەرت دیار بێت ڕۆژانە.
نموونە:
زۆرترین زیانی ڕۆژانە: 4% (2 ترەید، هەریەکەیان 2%)
زۆرترین زیانی هەفتانە: 10% (پشوویک وەربگرە و وازبێنە ئەو ماوەیە)

4. دوور بکەوەرەوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی لاڤرێج
بەکارهێنانی لۆتی زۆر بەرز لەسەر ئەکاونتێکی بچووک دەبێتە هۆی یفلاسی خێرا تەنانەت ئەگەر 90% متمانەت بە خۆت و سیگناڵەکە هەبێت.

پابەندبە بە ڕیسک مەنەجمێنتەوە و قومار مەکە.

بیرکردنەوە: بۆچی بەڕێوەبردنی مەترسی گرنگترە لە Win Rate
تەنانەت بازرگانانی پیشەیی دەتوانن لە کۆی ١٠ بازرگانی ٤ بازرگانی زەرەر بکەن و هێشتا لە قازانج دا بن لە کۆتایی ڕۆژ و هەفتە و مانگ و ساڵ.

بۆچی؟

زەرەرەکانیان زوو ڕادەگرن.
ئۆردەرەکانی لە قازانجت ڕیسکی فری دەکەن و چاوەڕێی قازانجی باشتر دەکەن.
وەک بزنسێک مەترسی بەڕێوەدەبەن نەوەک ترەید و قومار.

پەیامی ئێمە لە ShaFX
بازرگان مەرج نیە لە هەموو مامەڵەیەک دا قازانج بکات لە فۆڕێکس دا
پەیوەندی بە دیسیپلین و بەردەوام و چاوەڕوانی و پاراستنی سەرمایەکەتەوە هەیە.

ئەگەر تۆ شوێن سیگناڵەکانم دەکەویت:
تکایە ئەم ئامۆژگارییە بەرێوەبردنی مەترسی جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی تووشی زیانی گەورە نەبیت.
ئەگەر نازانیت چۆن ڕیسک مەنەجمێنت پەیڕەو بکەیت، پرسیار بکە. من لێرەم بۆ یارمەتیدان.

گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی پێشوو